نوری مالیكی گەیشتە هەولێر

by Maryam Harki

ئەربیل ـــ هیلال میدیا

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە 2021.12.22، هەریەک لە هوشیار زێبارى ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى، عەلى حوسێن بەرپرسى مەکتەبی پەیوەندییەکان ـ کوردستانى و عێراقى پارتى، د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، د.عەرەفات کەرم نوێنەرى بارەگاى بارزانى، لە فرۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر پێشوازیان لە شاندێکى (چوارچێوەى هەماهەنگى) بە سەرۆکایەتى نورى مالیکى سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا کرد.

وابڕیارە لەسەردانەکەیاندا بۆ هەولێرى پایتەخت شاندى (چوارچێوەى هەماهەنگى) کە لە چەند لایەنێکى سەر بەپێکهاتەى شیعە پێکهاتووە لەگەڵ لایەنە کوردییەکان لەبارەى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى عێراق گفتوگۆ بکات.

 66 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ