لەسالی ڕابردوو ٢١٥ روداوی كوشتنی بە ئەنقەست لە هەرێمی كوردستان رویداوە

by Maryam Harki

ئەربیل ـــ هیلال میدیا

ئەمڕۆ ٥/١/٢٠٢٢ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنووسیدا موقەدەم کارزان ئەمیر وتەبێژى پۆلیسی گشتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند: لە ماوەى یەک ساڵى رابردوودا ٢١٥ رووداوى کوشتنى بە ئەنقەست تۆمارکراون و ٥٩ حاڵەتى کوشتنى بە هەڵەش تۆمار کراون، هەروەها ٢٨٧ خۆکوشتنیش هەبووە.

هەروەها گوتیشی: ٥هەزار و٥٣٠ حاڵەتى دزیکردن تۆمارکراوە و ٢هەزار و ٣٣٤ دۆسیەى خراپ بەکارهێنانى ئامێرەکان و تاوانى ساختەکاریش ١٣٠٠ دۆسیە تۆمارکراوە، تاوانى فێڵ کردن ٦هەزار و ٧٨٠ حاڵەت و قومارکردن ٣٦٣ حاڵەت و سواڵکردن هەزار و ٥٥٢ حاڵەت بووە، لە چوار چێوەى یاساى دەستبەسەرداگرتنى چەکى بێ مۆڵەتیش هەزارو هەزار و ٥١ چەک دەستى بەسەردا گیراوە.
هەر لەو کۆنگرە رۆژنامەنووسییەدا ئەو گوتەبێژە ئاماژەى بۆ ئەوەکرد کە لەماوەى ساڵى رابردوودا ١٤٩ کەس بەو تۆمەتى بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر دەستگیرکراون و ٢٠٤ حاڵەتى تەقەکردنیش تۆمارکراوە، سکاڵاى ناپاکیش لە ئەمانەت هەزار و ٢٦٩ سکاڵا بووە، ٤ هەزار و ٦٧٠ حاڵەتى هەڕەشە لێکردن و ٥ هەزار و ٩٦١ حاڵەتیش لە دۆسیەى شەڕکردن تۆمارکراون.

سەبارەت بە چالاکییەکانى بەرگری شارستانى لە کوردستانیش گوتی: کۆی گشتى رووداوەکانى بەرگری شارستانى ٨ هەزار و ٩٣٣ رووداو بووە کە بەوهۆیەوە ١٣٣ هاولاتى کۆچی دواییان کردووە و ١٧٨ هاوڵاتیش بریندار بوونە، هەروەها ژمارەى رزگارکراوان لە رووداوەکاندا ٢٨١ هاوڵاتى بوونە. و ١٧ هەزار و ٤٣٢ پشکنینی بەرگریش بۆ شوێنە گشتى و تایبەتییەکان کراوە.

لەلایەکى دیکەوە پۆلیسی دارستان و ژینگە ٦٠ چەکى نایاسایی گرتووە و ٥٦٣ تاوانبارى دەستگیرکردووە، هەزار و ٨٥٣ دارى سروشتى بڕاون و هەزار و ٣٢١ داری سروشتى سوتاون و ١١٩ ئامێری بیرلێدان دەستى بەسەرداگیراوە و ٦١ ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان بووە.

باسی لەوەشکرد کە پۆلیسی بەڵگەو تاوانى هەرێم لە کوردستان:
٩٦٣ تیمە بۆ تاوانەکان دەرچوونە و وێنەیان گرتووە، ٥٨٥ چەکى تاوانپێکراو پشکنینى بۆ کراوە و ٧٣٥ دەستنووسی تەزویر یەکلایی کراوەتەوە و ٧ هەزار و ٧٨٤ پەنجەمۆر وەرگیراوە ١٦ هەزار و ٨٨٦ فۆرى تاوان پڕکراونەتەوە و ٥هەزار و ٦٠٠ پێشینەى تاوانیش سەلمێنراوە.

 183 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ