ئەربیل ـــ هیلال میدیا
فەرماندەیی هێزەکانی پارێزگای وان رایگەیاند، (80) کۆچبەری ئەفغانی لە شارۆچکەیەکی سەرسنوور لەگەڵ ئێران دەستگیركران.
راگەیەنراوێك لە هێزەكانی پارێزگای وان
بلاوكراوەتەوە، گرووپێک لە کۆچبەرە ئەفغانییەکان سنوورەکانیان بەزاندوە و لەڕێگەی دوو قاچاخچییەوە رەوانەی ئیستەنبووڵ كراون.
هەروەها، هێزە جەندرمەكان سەرجەم کۆچبەرە ئەفغانییەکانیان دەستگیرکردوە، دوای جێبەجێكردنی رێكارەكان رەوانەی فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەران دەكرێن.
321 خوێنەر