ئەربیل ـــ هیلال میدیا
لە پەلامارێکی چەکدارانی “داعشدا” 15 سەربازی رژێمی سووریا کوژران و 18ی دیکەش بریندار بوون
بە گوێرەی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، دوێنێ شەو لە ئاکامی هێرشێکی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی “داعشدا” کە پاسێکی سەربازیی لە دەشتایەکانی تەدمور لە گوندەوارەکانی حمسی رۆژهەڵات کردە ئامانج 15 سەربازی رژێمی سووریا کوژران و 18ی دیکەش بریندار بوون.
روانگەکە روونیشی کردەوە، چەکدارانی “داعش” کەشوهەوای نالەبار و تۆزاوییان قۆستەوە بۆ ئەنجامدانی هێرشەکە بۆسەر سەپای سوریا.
78 خوێنەر