ئەربیل ـــ هیلال میدیا
وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند ئەو هێرشانەی كرانە سەر هەولێر جێگای قبول نیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر شاری هەولێر بڵاوکردەوە،سەركۆنەی هێرشەكانی سەر هەولێر دەكەین كە بە موشەكی بالیسی كرا، هەرگیز ئەو جۆرە کردەوانە جێگەی قبوڵکردن نین.
لە راگەینراوەكەدا ئەوەش هاتوە، تورکیا بەردەوام لە پاڵ عێراقدا دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا”.
93 خوێنەر