بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

by Sara Attar

بورجی کاوڕ: ٢١/٣ – ١٩/٤ ئەمڕۆ لەلایەنی پیشەییەوە رۆژێکی باشتر دەبێت، بەتەواوی دەتوانیت سەرنجت لەسەر کارەکەت بێت و ئەمەش وادەکات ئەرکەکانت بەئاسانی ئەنجامبدەیت، هەوڵبدە ئێوارەیەکی رۆمانسی لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەربەرە، لەلایەنی تەندروستییەوە پێویستە خۆت فەرامۆش نەکەیت.

بورجی گا: ٢٠/٤ – ٢٠/٥ هەندێک گۆڕانکاری لە ژیانتدا روودەدات، بەتایبەتی لەلایەنی پیشەییەوە، چانسی ئەوەتدەبێت هەنگاوی نوێ بنێیت، ئاستی متمانەبەخۆبوونت زیاتر دەبێت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەهەمان شێوەی پێشوە، هەوڵبدە زیاتر بایەخی پێبدە بۆ ئەوەی زیاتر لەیەکتر نزیکببنەوە، تەندروستیت باشە، لەلایەنی دەرونییەوە هیچ فشارێکت نییە.

بورجی دووانە: ٢١/٥ – ٢١/٦ ئەنجامەکان بەیەک شێوەنین، لەلایەنی پیشەییەوە دوای کارکردن و ماندووبوونێکی زۆر بێهوا دەبیت و ئەنجامەکان بەخواستی تۆ نین، بەڵام خێزانەکەت بەتەواوی پاڵپشتیت دەکەن و لەپشتت دەوەستن، ئەمەش دڵخۆشتدەکات، باشترە ئەو ئامۆژگارییانەیان وەربگریت کە پێتدەڵێن، لەلایەنی سۆزدارییەوە رۆژێکی گرنگە، بڕیارێکی گەورە دەدەیت.

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ – ٢٢/٧ ئەمڕۆ حەز بە گاڵتە و پێکەنین دەکەیت، مێشکت ئارامە و هەست بە دڵخۆش دەکەیت، دەرفەتی ئەوەت دەبێت کات لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەربەریت، هەوڵبدە هەندێک گۆڕانکاری ئەنجامبدە بۆئەوەی لەو رۆتینە دوبارەیەی ژیانت بێیتەدەرەوە، رۆژانە خواردنی تەندروست لە کێشەی تەندروستی دوورتدەخاتەوە.

بورجی شێر: ٢٣/٧ – ٢٢/٨ بەهۆی لایەنی پیشەییەوە زیاتر ئاستی داراییت بەرەوپێشەوە دەچێت، رەنگە چەند بەربەستێک بێتەپێشت، بەڵام وازمەهێنە و بەردەوامبە، پەیوەندییەکی بەهێزت لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەیە و هەستی خۆشەویستی لەنێوانتان زیاتر دەبێت، بە گاڵتەکانت ئازاری هەستی کەسانی دیکە مەدە.

بورجی فەریک: ٢٣/٨ – ٢٢/٩ ئەمڕۆ لەهەر جۆرە گفتوگۆیەک دووربکەوەرەوە، دەنا زیانێکی گەورە دەکەیت، زیاتر لە رۆژانی دیکە هەستی شەڕانگێزیت تێدایە، کە کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر پەیوەندییەکانت بەتایبەت پەیوەندی سۆزداری، لەلایەنی تەندروستییەوە باشیت، بەڵام چەند بیرکردنەوەیەکی نەرێنی دێت بە مێشکتدا، وادەکات لەلایەنی دەروونییەوە ئارام نەبیت.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ – ٢٢/١٠ جیاوازی نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت هۆکارە بۆ ئەوەی ناکۆکی لەنێوانتان دروست ببێت، باشترە چانسێکی دیکەی بدەیتەوە بەخۆشەویستەکەت بۆ ئەوەی کێشەکانت چارەسەر بکەن، نیگەرانی لەلایەنی داراییت مەبە، بەردەوامبە لەسەر هەوڵەکانت و سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت.

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ – ٢١/١١ ئەمڕۆ چەند گۆڕانکارییەکی بچوک روودەدات بەڵام تەواوی شتەکان ئاسایی دەبنەوە لە کۆتایی رۆژەکەتدا، زیاتر بایەخ بە خۆشەویستەکەت بدە و هیچ کارێک مەکە کە نیگەرانی بکات، هەوڵبدە کێشەکانت چارەسەر بکە بێئەوەی کەسانی دیکەی لێئاگادار بکەیتەوە، بایەخ بە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانت بدە لە سترێس بەدوورتدەخات.

بورجی کەوان: ٢٢/١١ – ٢١/١٢ ئەگەر وریانەبیت کەسانی چواردەورت زیانت پێدەگەیەنن، لەلایەنی سۆزدارییەوە دڵخۆش دەبیت کە گوێبیستی وشەکانی دڵی خۆشەویستەکەت دەبیت، ئاگاداری لەلایەنی داراییت بە، لەکاتی بازارکردن تەنیا ئەو کەلوپەلانە بکڕە کە پێویستتە، لەپێناو تەندروستیت لە جگەرەکێشان دووربکەوەرەوە، دەنا زیانی بۆ تەندروستیت دەبێت.

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ – ١٩/١ خۆت لە کۆمەڵێک کێشەدا دەبینیتەوە، پێویستە بزانیت چۆن چارەسەریان دەکەیت، زیاتر بایەخ بەوشەکانی خۆشەویستەکەت بدە، دەکرێت چارەسەری کێشەکانتی لابێت، پەستانێکی زۆرتری پیشەییت لەسەر شانە، هەوڵبدە پلان دابنێ و کاتەکانت دابەش بکە بۆ ئەوەی بتوانیت ئەنجامیان بدەیت.

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ – ١٨/٢ پەیوەندی خۆشەویستیت ئەمڕۆ زۆر باش نابێت، هەوڵبدە خۆت لە توڕبوون و دەمەقاڵی بەدووربگرە، دەنا دووری لەنێوانتان دروست دەبێت، لەلایەنی پیشەییەوە هەڵەکانی رابردووت دووبارە مەکەرەوە، بەهۆی ماندووبونەوە ناتوانیت سەرنجی تەواوت لەسەر ئەرکەکانت بێت.

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ – ٢٠/٣ لەناکاو رووبەڕووی دۆخێکی سەخت دەبیتەوە، پێویستە رێگەنەدەیت بیرکردنەوەی نەرێنی بەسەرتدا زاڵ ببێت، بەهۆی یارمەتی خۆشەویستەکەتەوە دەتوانیت کێشەکانت چارەسەر بکەیت، زیاتر بایەخ بە تەندروستیت بدە، سیستمی خۆراکیت رێکبخە.

سەرچاوە: ک مەگەزین

 1,218 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ