بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

by Sara Attar

بورجی کاوڕ: ٢١/٣ – ١٩/٤ دەکەویتە دۆخێکی سەختەوە کە پێویست دەکات بڕیارێکی گرنگ بدەیت، لەگەڵ ئەوەشدا لەژێر فشارێکی دەروونی دەبیت، ئەگەر ژیانی هاوسەرگیریت پێکهێناوە ئەوا هاوسەرەکەت یارمەتیدەرت دەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەکان، ئەمڕۆ سود لە کاتەکانت وەربگرە، هیچ پارەیەک بەبێ بیرکردنەوە خەرج مەکە دەنا زیانێکی گەورە دەکەیت.

بورجی گا: ٢٠/٤ – ٢٠/٥ بەهۆی هەندێک کێشەوە لایەنی دەروونیت ناجێگیرە و دوودڵیت، هەروەها بەهۆی گرفتە خێزانییەکانتەوە ناتوانیت سەرنجی تەواوت لەسەر پیشەکەت بێت، باشترە سەرەتا کێشە تایبەتییەکانت چارەسەر بکەیت، کاتێکی خۆش لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر دەبەیت، ئەمڕۆ لە گەشتکردن دووربکەوەرەوە.

بورجی دووانە: ٢١/٥ – ٢١/٦ پێویستە هەستەکانت کۆنتڕۆڵ بکەیت دەنا کێشەی گەورە رووبەڕووت دەبێتەوە، لەم کاتەدا پێویستە بەوریایی رەفتار بکەیت، پێویستە تێبگەیت لەوەی تەندروستیت زۆر گرنگە، بۆیە خۆت لە سترێس بەدووربگرە، بەکوێرانە متمانە بەهیچ کەسێک مەکە، بەردەوامبە لەسەر هەوڵەکانت لەلایەنی پیشەییەوە.

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ – ٢٢/٧ ئەمرۆ کاتی بەتاڵت زیاتر دەبێت بەبەراورد بە رۆژانی دیکە، هەوڵبدە سود لە کتێب خوێندنەوە ببینە، لەلایەنی سۆزدارییەوە پێویستە کۆنتڕۆڵی خۆت بکەیت و لە توڕەبوون دووربکەویتەوە بۆئەوەی ئازاری هەستی خۆشەویستەکەت نەدەیت، ئەمڕۆ تەندروستیت بێکێشەیە.

بورجی شێر: ٢٣/٧ – ٢٢/٨ ئەمڕۆ لەهەر جۆرە نیگەرانییەک دوربکەوەرەوە، هەوڵبدە زیاتر کاتەکانت بەخۆشی بەسەر بەرە لەگەڵ کەسە خۆشەویستەکانت، بیر لەهەموو ئەو هەنگاوانە بکەرەوە کە دەینێیت، چونکە ئەو هەنگاوانەی دەینێیت کاریگەری لەسەر خەونی داهاتووت دەبێت، پلانەکانت لەلایەنی پیشەیەوە جێبەجێ بکە.

بورجی فەریک: ٢٣/٨ – ٢٢/٩ بەهۆی ئەوەی کارەکانت بەباشی ئەنجام دەدەیت لەلایەن خاوەنکارەکەتەوە ستایش دەکرێیت، خۆشەویستەکەت کەمێک لێت نیگەرانە، هەوڵبدە زیاتر کاتی بۆ تەرخان بکە و لێیتێبگە، لەپێناو کەسانی دیکە ژیانی خۆت مەخەرە مەترسییەوە، گرنگی بە وەرزشکردن بدە.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ – ٢٢/١٠ ئەمڕۆ مێشکت ئارامە و حەز بەگاڵتە و خۆشی دەکەیت، هەوڵبدە کەسانی دیکە دڵخۆش بکە، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی فشاری دەروونیت کەمببێتەوە، ئەگەر کێشەیەک رووبەڕووت بووەووە پەلە مەکە لەوەی بە خۆشەویستەکەت بڵێیت، چونکە کێشەکەت چارەسەر دەبێت، لەپێناو تەندروستیەکی باش بەیانیان زو هەڵبستە لەخەو و یۆگا بکە.

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ – ٢١/١١ ئەگەر پلانەکانت بەباشی دابڕێژیت بۆ لایەنی داراییت لە داهاتو پەشیمان نابیتەوە، رۆژێکی زۆر باش نییە لەلایەنی تەندروستییەوە، کەمێک هەست بە ماندوبون دەکەیت، لایەنی دەرونیت کار لە تەندروستیت دەکات، لەگەڵ خۆشەویستەکەت کات بەسەر دەبەیت و ئەمەش یارمەتی کەمبوونەوەی نیگەرانیت دەدات.

بورجی کەوان: ٢٢/١١ – ٢١/١٢ لەلایەنی ئەندامانی خێزانەکەتەوە پاڵپشتی دەکرێیت لە هەموو روویەکەوە، هەوڵبدە پلانەکان و ئامانجەکانت بخەرەڕوو، رەنگە ئامۆژگارییەکانیان زۆر سوودبەخش بێت بۆت، بەهۆی ئەو رۆتینە سەرقاڵەی ژیانتەوە کاتی پێویستت نابێت بۆ خۆشەویستەکەت، هەوڵبدە کەمێک گۆڕانکاری ئەنجامبدە، تەندروستیت ئەمڕۆ زۆر باشە.

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ – ١٩/١ لەلایەنی سۆزدارییەوە رێز لە هەستەکانی خۆشەویستەکەت بگرە، بچوکترین هەڵە بەرامبەری رەنگە پەیوەندیتان لاواز بکات، کێشەکانت نیگەران و نائارامیان کردوویت، هەوڵبدە بۆ کەسێکی متمانەپێکراوی باس بکەیت، تەندروستیت خراپتر دەبێت ئەگەر بایەخ بە سیستمی خۆراکیت نەدەیت.

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ – ١٨/٢ پەستانی زۆری کارکردن ماندووت دەکات لەلایەنی دەروونی و جەستەییەوە، باشترە گرنگی بە تەندروستیت بدەیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە کێشەکانت توشی سترێسیان کردویت، ئەگەر بەراستی خۆشەویستەکەتت خۆشدەوێت مێشکت ئارام بکەرەوە و خۆت لە توڕەبون بەدووربگرە.

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ – ٢٠/٣ وزەیەکی زۆری ئەرێنیت هەیە، لەلایەن ئەندامانی خێزانەکەتەوە پاڵپشتی دەکرێیت و ئەمەش دڵخۆشییەکەت دوهێندە دەکات، رێگەبدە پەیوەندی خۆشەویستیت گەورەتر ببێت و زیاتر بەهێز ببێت، دووربکەوە لە ئەنجامدانی دەمەقاڵێی بێسود لەگەڵ خۆشەویستەکەت، ئەگەر گرنگی بە خواردن و خواردنەوەکانت نەدەیت کێشەی تەندروستیت بۆ دروست دەبێت.

سەرچاوە: ک مەگەزین

 705 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ