بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

by Sara Attar

بورجی کاوڕ: ٢١/٣ – ١٩/٤ کۆمەڵێک بەربەست دێتە پێشت و پێویستە بەرەنگارییان ببیتەوە، ئەگەر هیچ کەسێکت لەپشت نەبوو بێهیوا مەبە، بەمزووانە شتەکان دەگۆڕێن و لەلایەن کەسێکی خۆشەویستتەوە پاڵپشتی دەکرێیت، لەلایەنی پیشەییەوە باشتر دەبێت ئەگەر هیچ بڕیارێک نەدەیت و پەلە نەکەیت، خۆت لە بیرکردنەوەی نەرێنی بەدوور بگرە.

بورجی گا: ٢٠/٤ – ٢٠/٥ ئێستا کاتێکی زۆر باشە بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت، سەرجەم بیرکردنەوە نەرێنییەکان لە مێشکت بسڕەوە، تەواوی هەوڵی خۆت بدە و باشترینی خۆت پێشکەش بکە، ئەم چەند رۆژە گرنگ دەبێت لەلایەنی سۆزدارییەوە و زیاتر پەیوەندییەکان بەرەو باشی دەچن، ئەمڕۆ رۆژێکی ئاسایی دەبێت لەلایەنی تەندروستییەوە.

بورجی دووانە: ٢١/٥ – ٢١/٦ لەلایەنی پیشەییەوە هەمو شتێک ئاساییە، رێگەمەدە کەسانی دیکە دەست وەربدەنە کارەکانتەوە، بەتایبەتی هاوپیشەکانت، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانت بەهێزە بەتایبەتی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت، لەلایەن خۆشەویستەکەتەوە زیاتر بایەخت پێدەدرێت ئەمەش زیاتر لەیەکتان نزیکدەکاتەوە.

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ – ٢٢/٧ رۆژێکی ئارامت دەبێت و لەهەرجۆرە سترێسێک بەدووردەبیت، لەژیانی تایبەتیتدا هیچ کێشەیەک رووت تێناکات، ئەگەر رووبەڕووت بوەوە لەگەڵ خۆشەویستەکەت دەتوانیت بە ئاسانی چارەسەر بکەیت، ئەو کەسانەی ژیانی هاوسەرگیرییان پێکهێناوە دەرفەتی ئەوەیان دەبێت کاتی زیاتر لەگەڵ یەکتر بەسەر بەرن.

بورجی شێر: ٢٣/٧ – ٢٢/٨ لە ئامانجەکەت نزیکیت، بەڵام دەکرێت سبەینێ چەند گرفتێکی بچوک و بێنرخ ببنە بەربەست و لەبەردەم ئامانجەکەت، بۆیە ئەمڕۆ وریابە لە هەنگاوەکانت بۆ ئەوەی پێش بە بەربەستەکان بگریت، هەست بە پەستانێکی زۆری پیشەیی دەکەیت، هەوڵبدە بە مێشکێکی ئارامەوە کاربکەیت، زیاتر بایەخ بە تەندروستیت بدە.

بورجی فەریک: ٢٣/٨ – ٢٢/٩ بۆئەوەی سەرکەوتن بەدەست بهێنیت لەلایەن پیشەییەوە، پێویستە بیر لە چەند شتێکی نوێ و داهێنان بکەیتەوە، کاتێک فشارێکی زۆرت لەسەرە هیچ بڕیارێک مەدە، بەڵام بیرکردنەوەکان بە کراوەیی بۆ کەسانی دیکە بخەرەڕو، تەندروستیت باشە، بەڵام پێویستە زیاتر سەرنجت لەسەر پشوو وەرگرتن بێت.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ – ٢٢/١٠ بۆئەوەی لە کێشە دووربکەویتەوە پێویستە دڵ و مێشکت بەکاربهێنیت، دووربکەوە لەخەیاڵکردنەوە و رووبەڕووی راستییەکان بەرەوە، لەلایەنی پیشەییەوە دووربکەوە لەتەمبەڵی دەنا ئەنجامی کارەکانت باش نابێت، پەیوەندی خۆشەویستیت زیاتر گەشەدەسەنێت، لەپێناو ئەوەی لەلایەنی داراییەوە هیچ زیانێک نەکەیت دووربکەوە لە کڕینی کەلوپەلی بێسوود.

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ – ٢١/١١ ئەمڕۆ پڕ لە خۆشی و چێژ دەبێت بۆت، کاتێکی خۆش لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر دەبەیت و دەبێتە یادگاری لە نێوانتان، ئەمڕۆ لەلایەنی دەروونییەوە لە سترێس بەدووریت و مێشکت ئارامە، ئەگەر لە چەند رۆژی رابردوو نیگەرانی تەندروستیت بوویت، ئەمڕۆ هەست بە باشی دەکەیت و پڕ لە وزەیت.

بورجی کەوان: ٢٢/١١ – ٢١/١٢ ئەمڕۆ لە چەندین رێگەوە تاقیدەکرێیتەوە، بەرەنگاری چەندین بەربەست دەبیتەوە، بیرکردنەوە نەرێنییەکان لە مێشکت دەربهێنە و متمانەت بە خۆت و تواناکانت هەبێت، هیچ کارێکی نوێ ئەنجام مەدە بەبێ راوێژکردن بە خۆشەویستەکەت، دەنا ناکۆکی دەکەوێتە پەیوەندییەکەتانەوە.

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ – ١٩/١ ئەمڕۆ رۆژێکی باش دەبێت لەلایەنی سۆزدارییەوە، تەنانەت ئەگەر خۆشەویستەکەت لێت توڕە ببێت دەتوانیت لە تورەییەکەی کەم بکەیتەوە و هێمنی بکەیتەوە، بەتەواوی نیگەرانی ئەو کێشانە مەبە کە لەلایەنی پیشەییەوە رووبەڕووت دەبێتەوە، چونکە ئەزموونت پێدەبەخشێت و دەتکات بە کەسێکی بەهێزتر.

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ – ١٨/٢ ئەگەر ئەمڕۆ کەسێک داوای یارمەتی لێکردیت، پێویستە یارمەتی بدەیت، دەکرێت ئەو یارمەتییەت گۆڕانکاری گەورە لە ژیانیدا دروست بکات، وریای گاڵتەکانت بە لەلایەنی پیشەییەوە، دەکرێت ئازاری هەستی کەسێک بدەیت بێئەوەی هەستی پێبکەیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە زیاتر نەرمی بنوێنە لە هەڵسوکەوتەکانت بەرامبەر خۆشەویستەکەت.

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ – ٢٠/٣ ئەگەر دەتەوێت رۆژێکی هێمنت هەبێت سەرەتا دەبێت کۆنترۆڵی توڕەبوونەکانت بکەیت، زیاتر وزەی ئەرێنی وەردەگریت ئەگەر گوێ بۆ خۆشەویستەکەت بگریت، هیچ کارێک ئەنجام مەدە ببێتە هۆی لاوازکردنی پەیوەندییەکەتان، ئەمڕۆ زیاتر کاتەکانت رێکبخە و بەپێی پلان کارەکانت ئەنجام بدە، سیستمی خۆراکیت رێکبخە.

سەرچاوە: ک مەگەزین

 204 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ