بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

by Sara Attar

بورجی کاوڕ: ٢١/٣ – ١٩/٤ هەندێک لە رووداوەکانی ئەمڕۆ بەخواستی تۆ نابن، بەڵام کاتییە و تێدەپەڕێت، هەربۆیە رێگە مەدە ئەو چەند کێشە بچوکە زاڵ بێت بەسەرتدا، دەنا زیان بە لایەنی دەروونیت دەگات، ئەگەر کەسێکی نزیکت تەندروستی ناجێگیرە ئەوا تەندروستی بەرەو باشبوون دەچێت.

بورجی گا: ٢٠/٤ – ٢٠/٥ زیاتر گرنگی بەژیانی تایبەتیت بدە، ئەگەر لەگەڵ ئەندامێکی خێزانەکەت ناکۆکیت باشترە گفتوگۆی لەگەڵدا بکەیت چونکە مانەوە بەبێدەنگی لێکتێنەگەیشتنی نێوانتان زیاتر دەکات، لەلایەنی پیشەییەوە پێویستە پەیوەندی بەردەوامت لەگەڵ خاوەن کارەکەت هەبێت، گرنگی بە خاوێنی ددانەکانت بدە بۆ ئەوەی کێشەی ددانت بۆ دروست نەبێت.

بورجی دووانە: ٢١/٥ – ٢١/٦ رۆژێکی نایاب دەبێت، فێری چەند شتێکی نوێ دەبیت، زانیاری زیاتر بەدەست دەهێنیت لە بوارەکەی خۆتدا، لەکاتی بەسەربردنی کات لەگەڵ خۆشەویستەکەت، هەندێک گاڵتە و پێکەنین رەنگە ئازاری هەستەکانی بدات بۆیە وریابە، لەپێناو بەهێزبوونی سیستمی بەرگری جەستەت رۆژانە گرنگی بە خواردنی سەوزە و میوە بدە.

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ – ٢٢/٧ چەندین جۆری بیرکردنەوە دێت بە مێشکتدا، ئەمەش توشی سترێسێکی زۆرت دەکات، کەمێک نیگەرانی لایەنی پیشەییتیت، باشترە لەمکاتەدا تەنیا هەوڵبدەیت و خۆت لە بیرکردنەوەی بێسوود بەدووربخەیت، خۆشەویستی و پاڵپشتی خێزانەکەت دەتکات بە کەسێکی بەهێزتر، ئەمڕۆ تەندروستیت باشتر دەبێت ئەگەر خۆت لە سترێس بەدووربگریت.

بورجی شێر: ٢٣/٧ – ٢٢/٨ ئەمڕۆ هیچ کارێکی هێندە تایبەتت نابێت بۆئەوەی ئەنجامیبدەیت، دەتوانیت زیاتر لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چالاک بیت، بەڵام دووربکەوە لە بڵاوکردنەوەی چەند شتێکی بێسوود کە زیان بۆ کەسانی دیکە بگەیەنێت، لەلایەنی سۆزدارییەوە دۆخەکە کەمێک ئاڵۆزە، زیاتر بایەخ بە خۆشەویستەکەت بدە، تەندروستیت فەرامۆش مەکە.

بورجی فەریک: ٢٣/٨ – ٢٢/٩ مێشکت ئارامە و هەست بە دڵخۆشی دەکەیت، ئەمڕۆ ئەو رۆژەیە کە زیاتر کاتەکانت لەگەڵ خێزانەکەت بەسەر دەبەیت، هەوڵبدە لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت بە و بۆ کێشەکانیان لەپشتییان بە و چارەسەرییان بۆ بدۆزەرەوە، لەلایەنی دەروونییەوە سترێست کەمدەبێتەوە.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ – ٢٢/١٠ ئەمڕۆ رۆژێکی باشە بۆئەوەی ئەو پلانانە جێبەجێ بکەیتەوە کە لەرابردوو بەچەند هۆکارێک ئەنجامت نەدابوون و وەستانبووت، لەلایەنی پیشەییەوە زیاتر پەیوەندییەکانت بەهێزبکە لەگەڵ هاوپیشەکانت، دەکرێت رێنی شاندەرت بن، لەلایەنی تەندروستییەوە زۆر هەست بە باشی ناکەیت و کەمێک نائاسوودەیت.

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ – ٢١/١١ خەریکە لە ئامانجەکەت دوردەکەویتەوە لەلایەنی پیشەییەوە، باشترە هیچ بڕیارێک نەدەیت، بەڵام هەرچۆنێک بیت سترێس ناتگەیەنیت بە ئامانجەکەت، هەربۆیە پێویستە مێشکت ئارام بکەیتەوە، دووربکەوە لە تەمبەڵی و چالاکبە، زیاتر بایەخ بە تەندروستیت بدە.

بورجی کەوان: ٢٢/١١ – ٢١/١٢ پێویستە بەبڕی پێویست پشوو وەربگریت و بخەویت بۆئەوەی وزەی پێویستت هەبێت بۆ ئەنجامدانی کار و چالاکییەکانت، لەلایەنی داراییەوە وادەردەکەوێت سەرکەوتن بەدەست بهێنیت بۆیە بەردەوامبە لەسەر هەوڵەکانت، کێشە خێزانییەکانت چارەسەر دەبن ئەگەر بە وریایی رەفتاربکەیت و بیر لە چارەسەرەکەی بکەیتەوە.

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ – ١٩/١ رۆژێکی زۆر تایبەت دەبێت بۆت، مێشکت ئارامە و هەست بە دڵخۆشی دەکەیت، زیاتر بایەخ بە ژیانی سۆزداریتبدە، ئەو کارانە ئەنجامبدە کە هاوسەرەکەت دڵخۆش دەکات، لەلایەنی پیشەییەوە رەنگە چەند هەواڵێکی خۆشتپێبگات، گرنگی بە تەندروستیت بدە و خۆت بپارێزە.

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ – ١٨/٢ پێویستە ناکات نیگەرانی لایەنی دارایت بیت، رەنگە کەمێک بێهیوا ببیت بەڵام بەم زوانە دۆخەکە بەرەو باشی دەچێت، دەربارەی ژیانی تایبەتیت، کاتی ئەوەت دەبێت زیاتر لەگەڵ خۆشەویستەکەت بمێنیتەوە و یادگاری پێکەوە دروست بکەن، وەرزشکردنی رۆژانە لەبیر مەکە.

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ – ٢٠/٣ ئەمڕۆ رۆژی تۆیە، تەواوی فشارە دەروونییەکان لەبیربکە و چێژ لە رۆژەکەت ببینە، هەوڵبدە کاتە زیادەکانت بە خوێندنەوەی کتێب و تەماشاکردنی فیلمەوە بەسەر بەرە، کێشە سۆزدارییەکانت بۆ کەسانی دیکە باسمەکە و هەوڵبدە خۆت چارەسەرییان بکە، ئەمڕۆ تەندروستیت زۆر باشە.

سەرچاوە: ک مەگەزین

 566 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ