بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

by Sara Attar

بورجی کاوڕ: ٢١/٣ – ١٩/٤ لەلایەنی سۆزدارییەوە داوایلێبوردن بکە لە خۆشەویستەکەت ئەگەر پێویست بوو، بۆ ئەوەی کۆتایی بە ناکۆکیەکان بهێنن باشترە گرفتەکانی رابردوو لەبیربکەن، هیچ بڕیارێک لە توڕەییدا مەدە، ئەمڕۆ دەرفەتی ئەوەت دەبێت کات بۆ خۆت تەرخان بکەیت و پشوو وەربگریت.

بورجی گا: ٢٠/٤ – ٢٠/٥ پەیوەندی سۆزدارییت بەرەو باشی دەڕوات، لەگەڵ خۆشەویستەکەت زیاتر لەیەکتر نزیک دەبنەوە، لەلایەنی ئابورییەوە شتەکان بەرەو باشی دەڕۆن ئەمەش لەئەنجامی هەوڵەکانتەوە لەلایەنی پیشەییەوە، ئەمڕۆ تەندروستیت باشە و وزەیەکی زۆرت هەیە.

بورجی دووانە: ٢١/٥ – ٢١/٦ باشترە کۆنترۆڵی توڕەبوونەکانت بکەیت دەنا دەکەویتە کێشەوە، خۆت لە کێشەی کەسانی دیکەوە مەئاڵێنە و زیاتر سەرنجت لەسەر ژیانی خۆت بێت، ئەمڕۆ سود لە کاتەکانت ببینە و بەشداری کۆبونەوە خێزانییەکان بکە.

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ – ٢٢/٧ لە ژیانی تایبەتیتدا رووبەڕووی هەندێک کێشە دەبیتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر لایەنی دەروونیت دروستدەکات، وریای شێوازی مامەڵەکردنت بە لەگەڵ خۆشەویستەکەت، کارێک مەکە نیگەرانی بکەیت، بۆئەوەی لەلایەنی تەندروستییەوە وزەیەکی زۆرت هەبێت لەپاڵ کارەکەت پشوو وەربگرە.

بورجی شێر: ٢٣/٧ – ٢٢/٨ لەلایەنی پیشەییەوە ئەمڕۆ رۆژێکی زۆر باش نابێت، بچوکترین هەڵە بارێکی قورس دروستدەکات، ئەگەر بە وریایی کاربکەیت کەمترین هەڵە ئەنجامدەدەیت، ئەندامانی خێزانەکەت کەمێک لە رەفتارەکانت نیگەرانن باشترە وریاتر رەفتاربکەیت، ئەمڕۆ تەندروستیت باشە.

بورجی فەریک: ٢٣/٨ – ٢٢/٩ وزەیەکی زۆرت هەیە هەست بە متمانەبەخۆبوون دەکەیت، ئەمەش سەرکەوتنی بەدواوە دێت، ئەرکەکانی سەرشانت لەلایەنی پیشەییەوە کەمدەبنەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەمڕۆ زیاتر کات لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر بەرە بۆ ئەوەی هەست بە نیگەرانی نەکات.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ – ٢٢/١٠ لەلایەنی پیشەییەوە رۆژێکی باش نابێت، رەنگە خاوەن کارەکەت هەست بە باشی نەکات، بۆیە واز لە تەمبەڵی بهێنە و سەرنجت بخەرە سەر کارەکەت، متمانە پەیوەندی سۆزدارییت بەهێزدەکات و هەرگیز متمانەی خۆشەویستەکەت لەدەستمەدە، بە مێشکێکی ئارامەوە دەتوانیت کێشەکانت چارەسەر بکەیت.

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ – ٢١/١١ بەهۆی زیرەکی و لێهاتووییتەوە لەلایەنی پیشەییەوە هەموو شتێک باش دەبێت، ئەمڕۆ دووربکەوە لە دەمەقاڵێ، بچوکترین دەمەقاڵێ کێشەی گەورەت بۆ دروستدەکات، لەگەڵ ئەوەی رۆژێکی سەرقاڵت هەیە بەڵام پڕ وزەیت.

بورجی کەوان: ٢٢/١١ – ٢١/١٢ ئەگەر کارەکانت لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدەیت و هیچ کارێک بۆ سبەینێ دوانەخەیت ئەوا هەنگاوی نوێ دەنێیت و زیار بەرەوپێشەوە دەچیت، لەلایەنی داراییەوە هیچ شتێکی تایبەت روونادات، لەپێناو بەهێزبونی لەلایەنی سۆزدارییت پێویستە هاوسەنگی لە نێوان پیشەکەت رابگریت و بە تەواوی خۆشەویستەکەت فەرامۆش نەکەیت.

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ – ١٩/١ کارە گرنگەکانت تەواو دەبن بەهاوکاری خۆشەویستەکەت، ئەگەر کات لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر بەریت زیاتر لە سترێس بەدووردەبیت، ئەمڕۆ لەهەندێک رووەووە رۆژی بەختت نابێت و هەست دەکەیت تەواوی شتەکان لە دژی تۆیە، رەنگە واپێویست بکات لەدواخولەک پلانەکەت بگۆڕیت.

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ – ١٨/٢ لەلایەنی پیشەییەوە هەست بە ماندووبوون دەکەیت و پێویستت بە پشوو وەرگرتن هەیە، باشترە خۆت فەرامۆش نەکەیت، دەنا کاریگەری لەسەر تەندروستیت دروست دەکات، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانت زۆر باشە، وریای تەندروستیت بە.

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ – ٢٠/٣ دۆخەکان کەمێک بە هەستیاری وەربگرە و بیرکردنەوەی رەخنەگرانەت هەبێت، باوەڕ بەهەر شتێک مەکە کە دەیبیستیت، هەندێک لە ئەرکە گرنگەکانت تەواو دەکەیت و ئەمەش زیاتر وادەکات هەست بە ئاسودەیی بکەیت، لەپێناو تەندروستیت هەندێک گۆڕانکاری لە رۆتینی رۆژانەت ئەنجامبدە، گرنگی تایبەت بە تەندروستیت بدە، یۆگا سودت پێدەگەیەنێت.

سەچاوە ک مەگەزین

 384 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ