بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

by Sara Attar

بورجی کاوڕ: ٢١/٣ – ١٩/٤ ئەمڕۆ کاتی پێویستت دەبێت بۆئەوەی چێژ لە رۆژەکەت ببینیت، لەلایەنی پیشەییەوە خاوەنکارەکەت دڵخۆشدەبیت بە ئەنجامی کارەکانت و پاڵپشتی دەکرێیت، بەمزوانە چارەسەر دەدۆزیتەوە بۆ کێشە داراییەکانت، ئەمڕۆ تەندروستیت باشە و رۆژی تۆیە، چێژ لە رۆژەکەت ببینە.

بورجی گا: ٢٠/٤ – ٢٠/٥ هاوسەنگی رابگرە لە نێوان وشەکانت و هەڵسوکەوتەکانت، توڕەیی و وشەی زبر زیانت پێدەگەیەنێت لەلایەنی پیشەییەوە، دەربارەی ژیانی تایبەتیت هەندێک گرفت رودەدات، رەنگە لەگەڵ برا یان خوشەکەکەت کەمێک ناکۆکی رووبدات ئەگەر هەمو ئەو شتانە رەتبکەیتەوە کە دەیڵێت، لەبری دەمەقاڵێ بە ئاشتیانە کێشەکان چارەسەر بکە.

بورجی دووانە: ٢١/٥ – ٢١/٦ نیگەرانییەکانت دەربارەی لایەنی داراییت قوڵتر دەبنەوە، لەلایەنی پیشەییەوە چەندین بیرکردنەوەی نەرێنی دێت بە مێشکتدا، ترس لە گەڕان بەدوای کاردا کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەرت، بەردەوامبە لە هەوڵەکانت و بەباشی بیربکەرەوە، خودا یارمەتیت دەدات، لەژیانی تایبەتیتدا دڵخۆشدەبیت و پاڵپشتی ئەندامانی خێزانەکەت بەدەستدەهێنیت.

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ – ٢٢/٧ رۆژێکی گرنگ دەبێت بۆت، دەتوانیت لە هەمو دۆخەکان خۆت بگونجێنیت تەنانەت لە دۆخە سەختەکانیش، نیگەرانی ژیانی تایبەتیت مەبە و هەمو شتێک ئاساییە، رەنگە هەندێک کێشەی تەندروستیت بۆ دروستبێت، بایەخ بە خواردنەکانت بدە و دووربکەوە لە خۆراکە سورەوەکراوەکان.

بورجی شێر: ٢٣/٧ – ٢٢/٨ ئەگەر بەردەوامبیت لە کارکردن لەسەر پرۆژە گرنگەکان سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت، ئەگەر لە تورەییدا کاربکەیت رەنگە زیانت پێبگات، ئەم چەند رۆژە خۆت لە کەسانی چواردەورت بپارێزە و بە ئاسانی پەیوەندی لەگەڵ کەسانی نەناسراو دروستمەکە، بایەخ بە خواردنەوەی ئاو بدە بۆئەوەی جەستەت لە وشکبوونەوە بپارێزیت.

بورجی فەریک: ٢٣/٨ – ٢٢/٩ هاوسەنگی رابگرە لەنێوان ژیانی پیشەیی و ژیانی سۆزداریت، هەوڵبدە ئەرکەکانت لە کاتی خۆیدا ئەنجامبدە و کات بۆ خۆشەویستەکەشت تەرخان بکە، لەکاتی شکستهێنان رێگەمەدە بێ هیوایی زاڵ ببێت بەسەرتدا، ئێستا کاتێکی زۆر باشە بۆئەوەی دەست بە پیشەیەکی نوێ بکەیت.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ – ٢٢/١٠ بەخت یاوەرت دەبێت لە هەنگاوەکانت، بەگشتی رووداوەکانی ئەمڕۆ ئەرێنی دەبن، لایەنی داراییت بەرەو بەهێزی دەڕوات، ئەگەر لەلایەنی سۆزدارییەوە بیردەکەیتەوە لەوەی پەیوەندییەکی نوێ دابنێیت ئەوا ئەنجامێکی ئەرێنی بەدەستدەهێنیت، تەندروستیت لە ئێستادا جێگیرە.

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ – ٢١/١١ رەنگە هەندێک کێشە لە ژیانی تایبەتیت رووبدات بەهۆی لایەنی ئابورییەوە، ئەگەر هەندێک لە کارەکانت لە نیوەدا وەستاون ئەوا ئەمڕۆ بەهۆی متمانە بەخۆبونتەوە دەتوانیت ئەو ئەرکانە بەجێبگەیەنیت، هەموو شتێکی ئەمڕۆ بەپێی ئەو پلانە دەڕوات بەڕێوە کە داتنابوو، دووربکەوە لە خوە زیانبەخشەکان وەکو مانەوە تا درەنگی شەو.

بورجی کەوان: ٢٢/١١ – ٢١/١٢ ئەگەر رووبەڕووی هەر گرفتێک بوویتەوە راوێژ بە کەسانی بەتەمەن بکە، دەتوانیت چارەسەری کێشەکان وەربگریت، ئەمڕۆ تەواوی ئەرکەکانت لە کاتی خۆیدا تەواو دەبێت، وریای تەندروستی خۆشەویستەکەت بە و بایەخی پێبدە، ئەمڕۆ دووربکەوە لە کاری مەترسیدار چونکە زیانت پێدەگەیەنن.

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ – ١٩/١ رۆژێکی پڕ لە یادگاری لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر دەبەیت، ئەو لێکتێنەگەیشتانەی لە نێوانتان هەبوو کۆتایی پێدێت، ئەگەر رووبەڕووی هەر بەربەستێک بوویتەوە لەلایەنی پیشەییەوە ئارامبگرە و بە زیرەکانە ئەرکەکانت جێبەجێ بکە، لە خواردنی سوێر دووربکەوەرەوە زیان بە گورچیلەکانت دەگەیەنێت.

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ – ١٨/٢ لەلایەنی داراییەوە کێشەکانت چارەسەر دەبن و داهاتی زیاترت دەبێت، رەنگە ناکۆکی رووبدات لە نێوان و تۆ و ئەندامانی خێزانەکەت بەخۆی ئەوەی لەگەڵ بڕیارەکانیان کۆک نیت، باشترە بە هەڕەمەکیانە رەفتار نەکەیت و بیر لە دەرئەنجامی هەڵسوکەوتەکانت بکەرەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە لە درۆکردن دووربکەوەرەوە و متمانەی خۆشەویستەکەت لەدەست مەدە.

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ – ٢٠/٣ لەلایەنی پیشەییەوە کەمێک بێ هیوا دەبیت، باشترە رێگەنەدەیت نیگەرانییەکانت فشاری دەروونی بکاتە سەرت، چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر دەروون و تەندروستی جەستەت دەبێت، دووربکەوە لەو کارانەی بێسوود و بێ بایەخن، کاتەکانت بەفیڕۆ مەدە، زیاتر کات بۆ خۆشەویستەکەت تەرخان بکە.

سەرچاوە: ک مەگەزین

 579 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ