بەختی ئەمڕۆ

by Sara Attar

بورجی کاوڕ: ٢١/٣ – ١٩/٤ باشتر بەرەوپێش دەچیت و تواناکانت بەکاردەبەیت، سەرکەوتنت لە پەیوەندی سۆزداریدا پەیوەستە بە هەردوولاوە، ناکرێت تەنها خۆشەویستەکەت بە هۆکار بزانیت، خۆتبەدووربگرە لە خواردنی چەور بەتایبەت لە ئێواراندا.

بورجی گا: ٢٠/٤ – ٢٠/٥ ئەرکێکی نوێت پێدەسپێرن و چانسی باش هەیە بۆ ئەوەی بەرەوپێش بچیت، لایەنی سۆزداریت زۆرباشە و پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات، کەمێک خواردنەوەی قاوە کەمبکەرەوە و گرنگی بە تەندروستیت بدە.

بورجی دووانە: ٢١/٥ – ٢١/٦ وازبهێنە لە گفتوگۆکردن لەگەڵ کەسانێک کە دەیانەوێت بێزاربکەن، هەرگیز هەوڵمەدە خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت لە بەرژەوەندی خۆت بەکاربهێنیت، چونکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، باشترە بایەخ بە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان بدەیت.

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ – ٢٢/٧ هەمیشە پەیوەندیەکانت لەگەڵ هاوپیشەکانت بپارێزە و هەوڵبدە لێیان تێبگەیت، بۆ ئەوەی کاریگەری ئەرێنی لەسەر کارەکەت دروست بکەیت، ئامۆژگاری خۆشەویستەکەت بە هەند وەربگرە، چونکە لە بەرژەوەندی تۆیە، ئاگاداری جۆری خواردنەکانت بە، بەتایبەت خواردنی تون.

بورجی شێر: ٢٣/٧ – ٢٢/٨ چانسی باش هەیە بۆ ئەوەی هەندێک بڕیاری قورس بدەیت دەربارەی پرۆژە نوێیەکان، کەسێکی نوێ دێتە ژیانتەوە و کاریگەری لەسەرت دەبێت، هەوڵبدە زاڵبیت بەسەر توڕەیتدا، چونکە کاردانەوەی توند باش نییە.

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ – ٢٢/٩ بەدوای هەلێک یان رێگایەکی نوێدا دەگەڕێیت بۆ ئەوەی ئەنجامی کارەکانت باشتربێت، بایەخ بە خۆشەویستەکەت بدە و فەرامۆشی مەکە، رەنگە ئەم ماوەیە زۆر توڕەبیت و توشی دڵەڕاوکێ ببیت، بەڵام باشترە زاڵبیت بەسەر بارودۆخەکاندا.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ – ٢٢/١٠ هەنگاوی گەورە دەنێیت بەرەو ئامانجەکانت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت دو رێگای جیاوازتان هەیە، هەربۆیە گونجاندان قورسە، کاتێک کێشەیەک رووبەرووت دەبێتەوە، دو هێندە گەورەی مەکە، بەڵکو هەوڵبدە بە ئاسایی وەربگریت.

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ – ٢١/١١ هاوبەشی ئەرکی هاوپیشەکانت بکە و پێکەوە کاربکەن، پشت بە رۆمانسیەت ببەستە بۆ سەرنجڕاکێشانی خۆشەویستەکەت، بەشداری چالاکیە کۆمەڵایەتیەکان بکە، بۆ ئەوەی لەروی دەروونییەوە بحەوێیتەوە.

بورجی کەوان: ٢٢/١١ – ٢١/١٢ متمانەکردن بە تۆ وادەکات ئەرکێکی زیاتر پێبسپێرن، جێگایەکی تایبەت هەیە لە دڵی خۆشەویستەکەت، هەمو کاتێک گومانکردن باش نییە، پەستانی زۆری کار و ماندوبون، سەرنجەکانت لاوازدەکات.

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ – ١٩/١ گۆڕانکاری گەورە لەروی کار و تواناکانتەوە هەیە، دەتوانیت بەرەوپێش هەنگاو بنێیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت گفتوگۆ بکە و لە داواکاری و هەستەکانی هەوڵبدە تێبگەیت، سوود لە رۆژانی پشوو وەربگرە، بۆ ئەوەی بحەوێیتەوە.

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ – ١٨/٢ هەوڵبدە پارێزگاری لە پەیوەندیەکانت بکە لەگەڵ هاوپیشەکانت، بۆ ئەوەی کارێکی باشتر پێشکەش بکەن، رێگامەدە توڕەیی زاڵبێت بەسەر پەیوەندی سۆزداریتدا، چونکە زیانی دەبێت، بایەخ بە پاراستنی تەندروستیت بدە بەتایبەت لە کەشوهەوای ساردا.

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ – ٢٠/٣ کارەکان بەباشی بەڕێوەدەچێت و لە کێشەکان رزگاردەبێت، هەربۆیە پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات، لێبوردەیی هەڵوێستێکی جوانە، بۆ ئەوەی لە بەشێکی زۆری کێشەکان رزگاربێت لە هەموو روویەکەوە، تەندروستیت فەرامۆش مەکە.

سەرچاوە:- ک مەگەزین

 255 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ