بەختی ئەمڕۆ

by Sara Attar

بورجی کاوڕ: ٢١/٣ – ١٩/٤ هەوڵبدە کارەکانت رێکبخەیتەوە بەڵام رەچاوەی باری دارایی خۆت بکە، دەنا هەموو شتێک لەدەست دەدەیت، خۆشەویستەکەت سروشتی رەنگە وابێت پێویستی بە روونکردنەوە هەبێت لەهەموو شتێکدا و توڕە ببێت، بەڵام هەوڵبدە خۆراگر بیت، پشوو بدە و لەبەردەم خێزانەکەت زاڵبە بەسەر خەمەکانتدا.

بورجی گا: ٢٠/٤ – ٢٠/٥ ئەمڕۆ بەئاگابە لە کەسانی چواردەورت لەرووی پیشەییەوە، چونکە رەنگە هەوڵبدەن زیانت پێ بگەیەنن، رۆژێکی ناخۆش دەبێت بۆ تۆ و خۆشەویستەکەت، بەڵام دەبێت هەندێک قوربانی بدەن، رێگامەدە زۆری کارەکانت لە وەرزشکردن دوورتبخاتەوە.

بورجی دووانە: ٢١/٥ – ٢١/٦ هەست بە ناجێگیری کار و پیشەکەت دەکەیت، لەکاتێکدا کۆمەلێک ئامانجت هەیە، دەتەوێت بوێرانە بەهێز و توانای خۆتەوە رووبەرووی بیتەوە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئاسوودە دەبیت بەتایبەت دوای هەندێک روونکردنەوە و تێگەیشتن، هەوڵبدە رێنماییە پزیشکیەکان جێبەجێ بکە و ئەگەر پێویستی کرد سەردانی پزیشک بکە.

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ – ٢٢/٧ ئەمڕۆ دوور لە ژاوەژاو دەتوانیت چانسێکی نوێ تاقیبکەیتەوە لەرووی پیشەییەوە، خۆت ئامادەبکە بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆشەویستەکەت گەشتێک بکەیت و ئاسوودە ببیت دوور لە ژیانی کارکردن، رەنگە تووشی سەرئێشە ببیت بەهۆی ماندوبوونەوە، بەڵام ئەگەر پێویستی کرد سەردانی پزیشک بکە.

بورجی شێر: ٢٣/٧ – ٢٢/٨ ئەگەر هەست کرد کە دەبێت لە کارەکەت رووبەروو بیتەوە، ئەوا زۆر ئاگاداربە و بزانە چۆن رەفتار دەکەیت، چونکە بێگومان گۆڕانکاری گەورە روودەدات، لەرووی سۆزداریەوە رەنگە تووشی دڵەڕاوکێ ببیت، رێنماییە پزیشکیەکان فەرامۆش مەکە.

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ – ٢٢/٩ رەنگە لەگەڵ هەندێک لە هاوپیشەکانت بیروبۆچوونی جیاوازت هەبێت و تووشی دەنگەدەنگ ببیت، بەڵام هێندە بە گەورەی بابەتەکە وەرمەگرە و هێوربە، گۆرانکاری روودەدات لەرووی سۆزدارییەوە، بەشداری چالاکی سوودبەخش بکە بۆ ئەوەی هەمیشە تەندروستیت گونجاو بێت.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ – ٢٢/١٠ پێویستە زۆر دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ دوژمنەکانت بکەیت لە کارەکەت بۆ ئەوەی سەرکەتوو بیت، خۆت مەبەرە هۆکاری دروستبوونی کێشە لەنێوان خۆت و خۆشەویستەکەت، راهێنانی وەرزشی گرنگە و فەرامۆشی مەکە.

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ – ٢١/١١ باشترە زیاتر گرنگی بە داهاتوو بدەیت لەرووی پیشەییەوە و لەئێستاوە کارەکانت جێگیر بکەیت، هەست دەکەیت پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت ناجێگیرە، ئەمەش خۆی لەخۆیدا کێشەت بۆ دروست دەکات، باشترە وەرزش بکەیت و پەیڕەوی سستمی خۆراکی تەندروست بکەیت.

بورجی کەوان: ٢٢/١١ – ٢١/١٢ ئەمڕۆ دڵخۆش دەبیت لە کارەکەت و کۆمەڵێک ئەرک پێ دەسپێردێت کە خودی خۆت ئارەزوویان دەکەیت، ئەگەر کەس لە ژیانت بوونی نییە، ئەوا رەنگە کەسێکی نوێ بێتە ژیانتەوە، دەگەرێیت بەدوای هەندێک چالاکی بۆ ئەوەی دەروونت پشوو بدات.

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ – ١٩/١ بەرپرسیاریەتیەکی گەورەت پێ دەسپێردرێت لەو شوێنەی کاری تێدا دەکەیت، هەوڵبدە پشتیوانی سەرەکی بیت بۆ خۆشەویستەکەت و رووبەرووی بەربەستەکان ببیتەوە، پێویست بەکەمێک پشوو هەیە بۆ ئەوەی ئەو ماندووبوونە بحەوێتەوە.

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ – ١٨/٢ ئەمڕۆ کۆمەڵێک بیرۆکەی نوی دادەهێنیت و دەبیتە جێگای بایەخی بەرپرسەکانت، زیاتر پەیوەست دەبیت بە خۆشەویستەکەتەوە و سوپرایزێکی بۆ ئامادەکردوویت، پێویست بەوەهەیە کەمێک ژیانت رێکبخەیتەوە و خۆت لەو بارە دەروونیە رزگار بکەیت.

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ – ٢٠/٣ تەواوی کێشەکانت کۆتاییان دێت لەرووی پیشەییەوە و بۆ پرۆژەی نوێ هەوڵدەدەیت، ئەم ماوەیە پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت جێگیر دەبێت، هێندە بیر لە لایەنی ماددی مەکەرەوە، هەموو شتێک خۆی باش دەبێتەوە.

سەرچاوە :- ک مەگەزین

 324 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ