کوردێک گەیشتە یەکێک لە بەرزترین لوتکەچیاکانی ئەوروپا

by Sara Attar

سیامەند جەعفەر، لە جۆرجیاوە بە پەیجی فەرمی فیدراسیۆنی شاخەوانیی کوردستانی راگەیاند، گەشتەکەیان بە سەرکەوتوویی ئەنجامداوە و توانیویانە لوتکەچیای کازبێک لەباوەش بگرن.

ئەو شاخەوانە کوردە کە ھاوکات بەرپرسی بەشی تەکنیکی ناوەندی ھەولێر- فیدراسیۆنی شاخەوانیی کوردستانە و لەگەڵ کۆمەڵێک ھاوڕێی دیکەیدا لە ئێرانەوە ئەو گەشتەی ئەنجام داوە، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە چیای کازبێک چیایەکی سەختە و لە وەرزی ھاوینیشدا بەبێ بوونی کەرەستەی تەکنیکی شاخەوانیی ناتوانیت بە لوتکەشاخەکە بگەیت، چونکە بەشی زۆری لوتکەشاخەکە لە ھەموو وەرزەکانی ساڵدا بە بەفر و سەھۆل داپۆشراوە.

لوتکەچیای کازبێک، یەکێکە لە لوتکەچیا گرنگ و بەرزەکانی ناوچەی قەفقاز و کەوتووەتە باکووری وڵاتی جۆرجیا. ھەروەھا ئەو چیایە لەنێوانی سنووری ھەردوو وڵاتی جۆرجیا و ئۆسیتیای رووسیا ھەڵکەوتووە و بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1868 شاخەوانان توانیویانە پێبنێنە سەر ئەو لوتکەشاخە.  

 255 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ