چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوا له ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ده‌كات كاتژمێر 5:00ی ئێواره‌ی سبه‌ی هه‌ینی جارێكی دیكه له‌نێوان گۆڕه‌پانی عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم و پردی معهلهق خۆپیشاندان بكه‌ن.
خۆپیشاندانەکانی سبەی ھەینی، خۆپیشاندانێکی ئاشتییانە دەبێت و تیایدا داوا دەکرێت حکوومەتی خزمەتگوزاریی نیشتمانیی پێکبھێدرێت، بۆئەوەی کار بۆ رووبەڕووبونەوەی قەیرانەکان بکات، بەتایبەت قەیرانەکانی کارەبا، ئاو و کەمکردنەوەی نەھەمامەتییەکانی ھاووڵاتییان.
خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌كاتێكدایه، ره‌وتی سه‌دریش بڕیاریداوه سبه‌ی ئێواره هه‌ینی خۆپیشاندان ئه‌نجامبدات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا له لایه‌نگرانی ده‌كات به‌شداری كارا بكه‌ن.
81 خوێنەر