نوسینگەی نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری خۆی بڵاویکردوە، لایەنە سیاسییەکان رێککەوتوون لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت و کۆبوونەوەی پەرلەمان
لایەنە پێکهێنەرەکانی هاوپەیمانێتییە نوێیەکە راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە کە لە سەر چەندین خاڵ پێکهاتوون گرنگترینیان ئەمانەی خوارەوەن:-
-سەرجەم لایەنەکلان رێککەوتوون لەسەر بەڕێوەچوونی دانیشتنی پەرلەمان لە رۆژی ٢٧ی ٩ی ٢٠٢٢ لەناو پەرلەماندا لە ناوچەی سەوز.
-کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران “محەمەد شیاع سودانی”یە و سەرجەم لایەنەکان یەکدەنگن لەسەری.
-کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران “محەمەد شیاع سودانی”یە و سەرجەم لایەنەکان یەکدەنگن لەسەری.
-دانوستان لەگەڵ رەوتی سەدردا نەکراوە و هیچ لیژنەیەکیش نییە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵیاندا چونکە ئەوان گفتوگۆ و دانوستانیان رەتکردووەتەوە.
90 خوێنەر