لیستی بەرەی تورکمانی عێراقی یەکگرتوو بەسەرپەرشتی حەسەن توران سەرۆکی بەرەی تورکمانی ئەمڕۆ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان لە بەغدای پایتەخت ئەنجامدا
حەسەن تۆران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق لە میانەی کۆنگرەکەدا ڕایگەیاند، تورکمان هەڵوێستی روونە و دەبێت سازانی سیاسی لەنێوان تورکمان و کورد و عەرەب لە پارێزگای کەرکووک هەبێت لەبارەی بەڕێوەبردنی پارێزگاکە، ئێستا نۆرەی تورکمانە پێویستە بەڕێوەبردنی کەرکووک بدرێتە پێکهاتەی تورکمان یەک پێکهاتەش بە تەنیا ناتوانێت پارێزگاکە بەڕێوەببات و بڕیار لەبارەی چارەنووسی پارێزگای کەرکووکەوە بدات.
105 خوێنەر