د. له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته شاری هه‌ولێر و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.
دوای سەردانەکەی سەرککۆمار بۆ پیرمام، و لەوێ لەگەڵ کاک مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە و ژمارەیەک پرس پێکەوە تاوتوێ دەکەن، هەروەها بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسێکی زانکۆی ئەمریکی له‌ژێرناونیشانی (ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) سەردانی شاری دهۆک دەکات، هاوکات رەنگە سەردانی ژمارەیەک لە خێوەتگەکانی ئاوارەکان بکات.
سه‌ردانه‌كه‌ی د. له‌تیف ره‌شید بۆ هه‌ولێر به‌یه‌كه‌م سه‌ردان داده‌نرێت له‌دوای ده‌ستبه‌كاربونی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عێراق.
87 خوێنەر