شارهزای كهشناسی رایگهیاند: لە رۆژی سێشەممەوە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچەھەور و لەکاتەکانی شەودا بۆ ھەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمەباران و سێ رۆژیش بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، رۆژی سێشەممە هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى رەوشێکى ناسەقامگیرى کەش و هەوا،لە ھەندێک کات و ناوچەدا و لە ناوچە شاخاوییەکان رێژەی بارانەکە زیاتر دەبێت و لە بەرزی 2 ههزار مهتر زیاتر لە ئاستی ڕووی دەریا بەفربارین دەبێت ، پلەکانی گەرما بەرێژەی ١ تا ٢ پلە نزم دەبنەوە.
کاریگەرى ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکەمان بەشێوەى نمە باران و بارانى مامناوەند دەبێت بە گشتى و کاریگەرى ئەم شەپۆلە رۆژى پێنجشەممە کۆتاى دێت.
228 خوێنەر