سۆران عومه‌ر، ئەندامی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، وەزیری دارایی ڕەزامەندی دەرنەبڕیوە لەسەر ناردنی 400 ملیاره‌كه.
دیارنیە کەی پاره‌كه دێت، ئەو شەڕەش کە لەسەر هیچ دروستیان کرد زیانی بۆ 400 ملیارەکە هەبو، سودانی خستە ژێر فشاری هەندێک پەرلەمانتار کە ناردنی ئەو بڕە پارە هیچ پشتیوانیەکی یاسایی نیەو سکاڵایان تۆمارکرد، حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا 400 ملیار دینار بۆ موچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12ی ئه‌مساڵ ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات، تیمی پارتیش له حكومه‌ت رایگه‌یاند، كه ره‌وانه‌كردنی ئه‌و پاره‌یه له‌كاتێكدایه شاندی یه‌كێتی به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانی تیمی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق نه‌كردوه.
حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێدا هاتوەو دەڵێت، بێڕێزیە بەرامبەر تیمەکەمان و دوبارە تەعبیرکردنە لە ڕای یەک حزبی ناو حکومەت، هەر ئەو جۆرە تاکڕەویەشە کە ئێمەی نیگەران کردوە و وای لێکردوین هەڵوێستمان هەبێت.
186 خوێنەر