ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی پارتی بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبێتەوە، بۆ بڕیاردان لەسەر ناكۆكیەكانی نێوان یەكێتی و پارتی و چۆنیەتی چارەسەركردنی.
كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی دوای گەڕانەوەی مەسعود بارزانیە لە دەرەوەی وڵات و هێوركردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی و پارتیە، بەتایبەت دوای بەشداریكردنی تیمی یەكێتی لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیران.
بەپێی زانیارییەكان سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر گۆڕانكاری لە پۆستە وزاریەكان و ئاڵۆگۆڕی پۆستەكان لە كابینەكەیدا كە بەشێك بوو لە نیگەرانییەكانی یەكێتی.
615 خوێنەر