بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش لەناوچە شاخاویەکاندا کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
لەبارەی کەشی سبەینێ هەینیشەوە باسی لەوەکردووە، سبەینێ ئاسمانی هەرێم لەنێوان پەڵە هەورو ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما وەک ئەمڕۆ دەمێننەوە.
پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ بەم جۆرە دەبێت:
هەولێر : ١٦ پلەى سیلیزى
سلێمانی: ١٣ پلەى سیلیزى
دهۆک : ١٦ پلەى سیلیزى
کەرکوک: ١٨ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ١١ پلەى سیلیزى
147 خوێنەر