وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەم نزیكانە دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەكان تەواو دەبێت و لەدەوروبەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دابەش دەکرێت.
لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزاکانی پارێزگاکان، بڕی 46 ملیۆن و 850 هەزار و 800 لیتری لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان دابەش كردووە و بەپێی دوایین ئامار، تاوەكو ئێستا 234 هەزار و 254 خێزان لە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی سوودمەند بوونە.
پرۆسەی دابەشکردنی 200 لیتر نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ هەر خێزانێک لە ڕۆژی 20ی 11ی 2022 دەستی پێکردووە.
84 خوێنەر