شارەزایەکی کەشناسی لە هەرێم رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان شەپۆلی بارانبارین لە چەند رۆژی داهاتووشدا بەردەوام دەبێت.
کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ دوو رۆژ راگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەورە و ئەگەری نمە باران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت، لەگەڵ بەفرێکی کەم، لە دوای نیوەڕۆش کەش ئاسایی دەبێتەوە .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 17 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 9 پلەى سیلیزى
دهۆک: 17 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 9 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 17 پلەى سیلیزى
سۆران: 8 پلەى سیلیزى
96 خوێنەر